18 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
"هیچ بژاردەیەك جگە لە ڕێككەوتن بە مەرجی بەرەى بەرەنگاری لەبەردەست ئیسرائیل نییە"
پەیام
بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت: هیچ بژاردەیەك جگە لە ڕێككەوتنی ئاگربەست بە مەرجی بەرەی بەرەنگاری لەبەردەست قەوارەی زایۆنییدا نییە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ئاشكرای دەكات "شكستی سوپای زایۆنی لە ئازادكردنی دیلەكانی بە هێز، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی جگە لە ڕێككەوتنی ئاگربەست بە مەرجی بەرەی بەرەنگاری، هیچ بژاردەیەكی دیكەی لەبەردەستدا نییە، بەشێوەیەك كە مافی نیشتیمانی و مرۆیی دادپەروەر، لە سەروو هەموویانەوە هەڵگرتنی گەمارۆ و كۆتاییهێنان بە سیاسەتی برسیكردنی بەكۆمەڵ، لە خۆ دەگرێت.
حەماس جەخت لەوە دەكاتەوە داگیركەر لە غەززە شكستەكانی لەسەر یەك كەڵەكە دەكات، جەنگەكەی جگە لە ڕەنگدانەوەی شكست لە هەموو ئاستەكاندا، هیچی دیكە نییە، بەرەنگاری بە خۆڕاگری و هەمەچەشنی تاكتیكەكانی حساباتەكانی دوژمن تێك دەدات و ڕۆژانە توشی شۆكی دەكات و ناتوانێت بەسەریدا سەر كەوێت، دەیەوێت بە برسێتی و گەمارۆ گەلەكەمان بە چۆكدا بێنێت.
ڕاگەیەنراوەكەی بزووتنەوەی حەماس لەكاتێكدایە لە ئێستادا لە دەوحە بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریكا دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان حەماس و قەوارەی زایۆنی بەردەوامە. ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی عیبریش بڵاوی كردەوە: نەتەنیاهوو بە نزیكەكانی وتووە شاندی دانوستانكار تا گەیشتن بە ڕێككەوتن لە دەوحە دەمێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە