24/05/2026 749 جار خوێنراوەتەوە

ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریكا بە كردنەوەی گەرووی هورمز دەستپێدەكات

پەیام

ڕێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكەی ئێران و ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ بە كردنەوەی گەرووی هورمز دەست پێدەكات و بە كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر لوبنان كۆتایی دێت.

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە بەرپرسێكی وڵاتەكەیەوە گواستیەوە، كە ئەمریكا و ئێران لە واژووكردنی لێكتێگەیشتنێكی كاتی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ نزیكن.

بەپێی ئەوەی ئەكسیۆس لە سەرچاوەكەیەوە بڵاوی كردووەتەوە: لێكتێگەیشتنە نوێیەكە دەبێتە بنەمای ڕێككەوتنە كاتییەكە و "كردنەوەی گەرووی هورمز و ڕێگەدان بە تاران بۆ هەناردەكردنی نەوت، هاوتەریب دەستپێكردنی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران" لەخۆ دەگرێت.

لە ڕێككەوتنەكەدا هاتووە، كە گەرووی هورمز بە كراوەیی و بێ بەرانبەر دەمێنێتەوە، ئێران پابەندە بە لابردنی مینەكان بۆ ئەوەی ئازادی كەشتیوانی مسۆگەر بكات. 

لە بەرانبەریشدا ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران سووك دەكات و لێخۆشبوون بۆ هەناردەكردنی نەوت دەردەكات.

ڕێككەوتنەكە لەسەر بنەمای سووككردنی سزاكان لە بەرانبەر جێبەجێكردنی خاڵەكانە، بەجۆرێك بە ئاستی پابەندبوونی ئێران بە ڕێوشوێنە مەیدانییەكان، بەتایبەتی گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ كەشتیوانی، بە شێوەی قۆناغبەندی كۆتوبەندەكانی سەری هەڵدەگیرێت.

لە دۆسیەی ئەتۆمییدا، ڕەشنووسی لێكتێگەیشتنەكە "بەڵێنی ئێران بۆ پەرەنەدان بە چەكی ئەتۆمی و بەشداریی دانوستان بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستبەرداربوون لە كۆگاكراوی ئاست بەرزی یۆرانیۆمی پیتێنراو" دەدات.

سەبارەت بە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، كە داواكارییەكی ئێرانە، بەپێی ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە لەئێستادا ئەو هێزانە دەمێننەوە تا دواتر لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی گشتییدا چاو بە كشانەوەیاندا دەخشێنرێت.

كۆتاییهێنان بە پێكدادانەكانی نێوان قەوارەی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانیش بڕگەیەیەكی پڕۆژەی ڕێككەوتنەكەیە كە بێزاریی لای بەرپرسانی قەوارەكە دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا