2 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
له‌مه‌ودوا كۆمیسیۆن مره‌كه‌ب به‌كارناهێنێت
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا، به‌كارهێنانی ڕه‌نگكردنی په‌نجه به مره‌كه‌ب له كاتی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
كۆمسیۆن له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ده‌سته‌ی باڵایی كۆمسیاران دوای گفتوگۆ له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاری دا به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ڕه‌نگی هه‌ڵبژاردن، به پشتبه‌ستن به پێداچوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان به‌شی ئۆپه‌راسیۆن و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و به‌شی ته‌نده‌ر و گرێبه‌ست.
به‌و جۆره چیتر ده‌نگده‌ران پێویست ناكات له دوای ده‌نگدان په‌نجه بكه‌نه ناو مره‌كه‌ب و به ڕه‌نگی شین ڕه‌نگی بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە