5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ماوه‌ی 655 ڕۆژه پڕۆسه‌ی برسیكردن و گه‌مارۆ و بۆردومان به‌رده‌وامه
ماوه‌ی 655 ڕۆژه جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردنی سه‌ر غه‌ززه به‌رده‌وامه، ئه‌م به‌یانییه‌ش سوپای داگیركه‌ری زایۆنی خه‌ڵكی ئاواره و برسیی ئه‌و كه‌رته‌ی بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی لێ شه‌هید و بریندار كردن.
سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان ده‌ڵێن، ته‌نیا سه‌ربه‌له‌یانیی ئه‌مڕۆ چوار كه‌س به‌هۆی به‌دخۆراكی و وشكبوونه‌وه و نه‌بوونی خۆراكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه دووانیان منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ته‌نیا ئه‌مڕۆ 23 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینیی دیكه به بۆردومان و تۆپبارانی سوپای داگیركه‌ر له غه‌ززه شه‌هید بوون، پێنج كه‌س له‌وان له نۆره‌ی وه‌رگرتنی هاوكاریی مرۆیی و خۆراكدا وه‌ستابوون.
قه‌یرانه‌كه ته‌نیا بێخۆراكی نیه، به‌ڵكو بێئاویش ته‌نگی به خه‌ڵكی غه‌ززه هه‌ڵچنیوه، وته‌بێژی شاره‌وانیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: بیره‌كانی ئاو له غه‌ززه ده‌توانن ته‌نیا له‌سه‌دا 12ی پێویستیی خه‌ڵكه‌كه دابین بكه‌ن.
هاوكات ئاژانسی ئۆنروای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه دانیشتووانی غه‌ززه و كارمه‌ندانی ئێمه‌ش به‌هۆی برسَتیه‌وه ده‌بوورێنه‌وه و بێهۆش ده‌بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە