16 کاتژمێر پێش ئێستا
538 جار خوێنراوەتەوە
دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست به‌كوێ گه‌یشتوون و خاڵی ناكۆك چییه؟
په‌یام
کەناڵی ١٢ی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی ئاشکرای کرد ناکۆکی لە دانوستانەکانی ئاگربەست و ڕاگرتنی جه‌نگ لە غەززە بوونی هه‌یه و هێڵەکانی کشانەوەی سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی لە كه‌رتی غه‌ززه خاڵێكی گه‌وره‌ی ناكۆكییه‌كانه.
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بڵاویکردەوە، "تەنانەت ئەگەر پێشکەوتن لە دانوستانەکانی غەززەدا به‌دیبێت، دەکرێت دوو هەفتەی پێبچێت بۆ واژۆکردنی هه‌ر ڕێكه‌وتنێكی ئاگربه‌ست".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی لە دانوستانەکانی غەززەدا داوای ئەوە دەکات کە سوپاکەی به‌درێژایی سنووری كه‌رتی غه‌ززه و به‌قووڵی 1.5 کیلۆمەتر بمێنێته‌وه لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له باکووری سنوورەکانی كه‌رته‌كه لەگەڵ میسردا بمێنێتەوە، حه‌ماسیش ئه‌وه په‌سه‌ند ناكات.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە " قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بیر لەوە دەکاتەوە شاندی دانوستانکاری خۆی لە دەوحە بکشێنێتەوە ئەگەر حەماس نەرمی نیشان نەدات لە گەیشتن بە ڕێککەوتن ".
کەناڵی سی ئێن ئێن دووشەممە بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکانی غەززە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا حەماسی ئاگادار کردووەتەوە کە سەبری تەواو دەبێت و دەبێ لە زووترین کاتدا وەڵامی پێشنیاری ئاگربەست بداتەوە.
سی ئێن ئێن لە زاری ئەو دوو سەرچاوەیەوە بڵاویکردەوە، "ڕەنگە ئەمریکا وه‌ك فشار له‌سه‌ر حه‌ماس گره‌نتییه‌كانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بکشێنێتەوە، ئەگەر حەماس بە خێرایی بە پێشنیاری ڕێککەوتن ڕازی نەبێت".
ئەو دوو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە، خەلیل حەییه سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس پشتیوانی لە پێشنیازی ڕێککەوتنەکە دەکات، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندی سەرکردایەتی ناوخۆیە لە غەززە.
ئەو دوو سەرچاوەیە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەمریکا و میسر و قەتەر "فشارێکی بەرچاو لەسەر حەماس دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن بەهۆی خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەززە".
ئەو دوو سەرچاوەیە ئاماژەیان بەوە کردووە کە "نێوەندگران گەشبینن بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو چەند خاڵێکی سەرەکی ناکۆکییان چارەسەرکرد".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە