11 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ته‌ندروستی جیهانی ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كان ده‌كات
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانی سوپای داگیركه‌ری زایۆنی ده‌كات بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی ڕێكخراوه‌كه له غه‌ززه.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌نتدروستی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه، باره‌گایه‌كی مانه‌وه‌ی تیمی ڕێكخراوه‌كه له دێربڵح له غه‌ززه له ڕۆژێكدا سێ جار كراوه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها هێرش كراوه‌ته سه‌ر كۆگای پێداویستییه‌كانی.
سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌ڵێت: سوپای ئیسڕائیل چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه و ژنان و منداڵانی ناچار كردووه باره‌گاكه چۆڵ بكه‌ن به پێ به‌ره‌و ناوچه‌ی مه‌واسی بڕۆن، هه‌روه‌ها پیاوانی تیمی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی قۆڵبه‌ست كردووه و به‌ده‌ستی به‌ستراوه‌وه ته‌واوی جلوبه‌رگیان له‌به‌ر داكه‌ندوون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون، هه‌روه‌ها به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه و داوای كردووه، سوپای داگیركه‌ر ده‌ستگیركراوان ئازاد بكات و تیمه‌كه‌یان به ته‌واوی بپارێزێت. هۆشدارییشی داوه له‌وه‌ی به‌زۆر چۆڵكردنی باره‌گاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی توانای كاركردن له ه‌ززه لاواز ده‌كات و سیستمی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌ره‌و داڕووخان ده‌بات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە