10 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
25 وڵات داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی جه‌نگ و گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن
له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی 25 وڵات بڵاو كرایه‌وه تێیدا داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه 25 وڵات واژویان كردووه له نێویاندا به‌ریتانیا فه‌ڕه‌نسا و كه‌نه‌دا هه‌ن و، ده‌ڵێن: پێویسته جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه ڕابگرێت، پشتیوانیش له هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، كه نه‌هامه‌تی هاووڵاتیان له غه‌ززه گه‌یشتووه به ئاستێكی بێوێنه، ئه‌و ڕێكاره‌ی حكومه‌تی ئیسڕائیل پیاده‌ی ده‌كات له دابه‌ش كردنی هاوكاریه‌كان مه‌ترسیداره و سه‌قامگیری ناهێڵێت، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه بێبه‌شكردنی هاووڵاتیان له هاوكارییه سه‌ره‌كییه‌كان جێی قبوڵ نییه، داواش له حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب ده‌كات ده‌ست له ڕێگری له گه‌یشتی هاوكاریه مرۆییه‌كان هه‌ڵبگرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌و 25 وڵاته ده‌ڵێن: كۆچپێكردنی كه‌رتی غه‌ززه و گواستنه‌وه فه‌ڵه‌ستینه‌كان بۆ شارێكی مرۆیی جێی قوبڵ نیه، ئاماژه‌شیان به‌وه كردووه كه ئاماده‌ن ڕێكاری دیكه بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ له غه‌ززه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە