پێش 1 هەفتە
143 جار خوێنراوەتەوە
مۆرینیۆ جارێکی دیکە ڕەخنە لە گواردیۆلا دەگرێت
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
جۆزێ
مۆرینیۆی پۆرتوگالی جارێکی دیکە ڕەخنە لە پێپ گواردیۆلای ئیسپانی دەگرێت.
مۆرینیۆ
کە ئێستا ڕاهێنەرایەتی یانەی فنارباخچەی تورکی دەکات، لە نوێترین لێدوانیدا بۆ
میدیاکان سەرەتا باسی لە کاری ڕاهێنەرایەتی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کرد و وتی: بەڕاستی
چێژ لەو کارە وەردەگرم کە دەیکەم، هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی بەردەوام نەبم، خێزانێکم
هەیە بەردەوام پاڵنەرم بۆ دروست دەکەن و پێم دەڵێن کە هێشتا زۆر شتم ماوە بیکەم.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی فنارباخچە ئاماژەی بەوە کرد، لەم ڕۆژانەدا ڕاهێنەرایەتی
قورستر بووە، هەندێک لایەن قورس بوون و هەندێکی دیکە ئاسان بوون، بەڵام یاساکانی تۆپی
پێ ئێستا گۆڕاون، تەنانەت پەیوەندییەکانی دەرەوەی یاریگا و میدیاکان زیاتر لە
جاران کاریگەرییان لەسەر یارییەکان هەیە.
لە
درێژەی قسەکانیدا ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە گواردیۆلا مۆرینیۆ وتی: ئەمڕۆ یەک شێواز یاریکردن
نەماوە، چەندین شێوازی یاریکردن هەیە، چەندین شێواز هەیە، بەڵام کێشەکە لە خواستی لاسایکردنەوەیە
لە نێو ڕاهێنەران بەبێ ئەوەی مەرجی پێویست لە شوێنی خۆیدا هەبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا سپێشڵ وەن دەڵێت: ئەگەر ڕاهێنەرێک
بیرۆکەکەی بمرێ، ئەوا گەمژەیە، ڕاهێنەران دەبێت بیرۆکەکانیان لەگەڵ ئەو
یاریزانانەی لە بەردەستیاندایە بگونجێنن. لەبیرمە گواردیۆلا جۆ هارتی هەبوو کە
باشترین گۆڵپارێزی ئینگلتەرا بوو، بەڵام ئەو حەزی دەکرد گۆڵچییەکی هەبێت بە پێیەکانی
یاری بکات و کلاودیۆ براڤۆیان بۆ گواستەوە، ئەوەش بەس نەبوو. پاشان گرێبەستی لەگەڵ
ئیدەرسۆن کرد، ئەگەر یاریزانێک لەگەڵ بیرۆکەکەتدا نەگونجا ئەوا دەبێت بیرۆکەکانت
لەگەڵ یاریزانەکان بگونجێنیت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە