2 رۆژ پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
ڤینیسیۆس نموونەی باڵی یاریکردنی ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی ئاماژەی بەوەکرد، دەیەوێت بۆ
نەوەکانی داهاتوو ئیلهامبەخش بێت و هێشتا چاوی لە بردنەوەی نازناوی زیاترە.
لە نوێترین دیمەنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا هێرشبەرەکەی
مێرنگی وتی: پێشتر دەستکەوتی زۆرم بەدەست هێناوە، بەڵام خەونەکەم هێشتا کۆتایی
نەهاتووە و دەمەوێت نازناوی زیاتر لەگەڵ ڕیاڵ و هەڵبژاردەکەم ببەمەوە.
ڤینی ڕاشیگەیاند، دەیەوێت بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی
ئاستێکی بەرز و ئیلهامبەخش بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو، گەورەترین خەونیشی ئەوەیە میراتییەک
لە دەرەوەی تۆپی پێ بۆ باشترکردنی سیستمی پەروەردە لە بەرازیل بەجێبهێڵێت و
پێویستە لەبیری بێت لە کوێوە گەیشتووەتە ئەم دۆخەی ئێستا.
جۆنیۆر ئەوەشی خستەڕوو، کریستیانۆ نموونەی باڵی
یاریکردنییەتی و هەرگیز لە هەوڵدان ناوەستێت ئینجا ڕۆناڵدۆی دیاردە و ڕۆناڵدینیۆ و
نێماڕ کە نوێنەرایەتی گەلی بەڕازیلیان کردووە، جگە لەوەش لیبرۆن جەیمسی یاریزانی
تۆپی باسکە بەهۆی ئەوەی بۆ کۆمەڵگەکەی کردویەتی.
لە کۆتایدا ڤینیسیۆس دەڵێت: پێموایە لە ژیانی وەرزشیمدا
چەندین ساتی دیاریکراو هەبووە وەک یەکەم یاریم بۆ فلامینگۆ و پاشان پۆشینی درێسی
مەدرید و تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە دوو یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە