17 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوكاریی غـ،ـەز،زە بە بەهای 60 ملیۆن دۆلار، بەدرۆ دەخرێتەوە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی
ئەمریكی سەرۆكی وڵاتەكەی لەبارەی قەبارەی هاوكارییە مرۆییەكانی ئەمریكا بۆ كەرتی غەززە
بەدرۆ دەخاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: تەنیا سێ ملیۆن دۆلارە.
ڕۆژنامەی
واشنتۆن پۆست بڵاوی كردەوە: قەبارەی ئەو هاوكارییانەی ئەمریكا لەم چەند هەفتەیەی
دواییدا بۆ غەززەی ناردووە زۆر لەو ژمارەیە كەمترە كە ترەمپ باسی لێوە كردووە.
لە
ڕاپۆرتێكیدا لەوبارەوە، ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: بەپێی سەرچاوەكان و لێدوانەكانی وەزارەتی
دەرەوە، جگە لە سێ ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراوە فریاگوزارییە مرۆییەكان هیچ پارەیەكی
دیكە حەواڵە نەكراوە.
واشنتۆن
پۆست ئاماژەی بە لێدوانەكەی ترەمپ داوە كە دەڵێت: 60 ملیۆن دۆلارمان وەكو هاوكاری
مرۆیی ڕەوانەی غەززە كردووە، بە ناڕاستی دادەنێت و نووسیویەتی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا
دوو جار ئەو ژمارەیەی ڕاست كردووەتەوە و ڕوونی كردووەتەوە كە تەنها 30 ملیۆن دۆلار
تەرخان كراوە.
بە
درێژایی هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چەند جارێك ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی
بە بەهای 60 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە ناردووە و گلەیی ئەوەشی كردبوو كە
لە بەرانبەر ئەوەدا واشنتۆن هیچ سوپاسێك نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە