09/08/2025
343 جار خوێنراوەتەوە
ئێوارەى ئەمڕۆ كۆمسیۆنى عێراق ژمارە بە كاندید و لیستەکانى هەڵبژاردن دەدات
پەیام
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ژمارە بە كاندید و لیستەكانی هەڵبژاردن دەدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن بە پەیامی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ تیرووپشك دەكرێت و تیایدا ژمارە بە هاوپەیمانی، حزب و لایەنی سیاسی و كاندیدە سەربەخۆكان و كاندیدی كۆتاكان دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
ڕاشیگەیاند: تیروپشكەكە كاتژمێر 6ی ئێوارە لە هۆڵی ئوتێل مەنسوور لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە میدیاكانەوە پەخش دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە