5 رۆژ پێش ئێستا
166 جار خوێنراوەتەوە
لیڤەرپووڵ بەرگریکارێکی لاو دەگوازێتەوە
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی
لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاوی ئیتاڵی نزیک دەبێتەوە.
فابریزیۆ
ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند بە مێرکاتۆی یاریزانان ئاشکرای دەکات، یانەی
لیڤەرپووڵ ئۆفەرێکی 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی 'جۆڤانی لیۆنی' بەرگریکاری یانەی
پارما پێشکەش کردووە و ئەو یانە ئیتاڵییەش ڕەزامەندی لەسەر ڕۆیشتنی بەرگریکارە
لاوەکەی بۆ یانەی لیڤەرپووڵ نیشان داوە بەو مەرجەی لە داهاتوودا پشکی لە
فرۆشتنەوەی یاریزانەکەدا هەبێت.
چاوەڕوان
دەکرێت دوای ڕێكکەوتنی هەردوو یانە، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا جیۆڤانی لیۆنی 18
ساڵ پشکنینی پزیشکی بۆ یانە سوورپۆشەکەی ئینگلتەرا ئەنجام بدات و دواتر واژووی
گرێبەستەکەی بکات.
جیۆڤانی
هاوینی ڕابردوو لە یانەی سەمپەدۆریاوە پەیوەندی بە یانەی پارماوە کرد و لە 17
یاریی ئەو یانەیە لە خولی پلەیەکی ئیتاڵی یاری کردووە و لە تیپی خوار 19 ساڵانی
هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش حەوت یاری ئەنجام داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە