16/08/2025 320 جار خوێنراوەتەوە

بڕونۆ: سەرۆکی یانەیەک بە تایبەتی پەیوەندی پێوە کردم

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

بڕونۆ فێرناندێزی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ئاشکرای دەکات، سەرۆکی یانەی هیلالی سعودی بە تایبەتی پەیوەندی پێوە کردووە.

 لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆڕت، سەرەتا بڕونۆ وتی: تاکو ئێستا ئامانج و خەونەکانم لەگەڵ مانچستەر بەدی نەهێناوە و هێشتا دەتوانم زۆر شت پێشکەشی تیپەکە بکەم و تاکو ئەو کاتەی یانەکە بڕیار لەسەر ڕۆیشتنم دەدات بەردەوام دەبم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی یاریزانە پۆرتوگالییەکە ڕایگەیاند، دەرفەتێکی هەبووە بۆ ئەوەی بچێتە یانەی هیلال و سەرۆکی ئەو یانەیە پەیوەندی پێوە کردووە و پرسیاری لێکردووە کە خواستی هەیە بچێتە لایان، ئەوان چاوەڕێیان کردووە و تاکو قسەی لەگەڵ ئامۆریمی ڕاهێنەر کردووە و پێی ڕاگەیاندووە ڕوو لە هیلال نەکات و بمێنێتەوە.

لە کۆتایدا بڕونۆ ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندیکردن بە هیلالەوە ئاسان دەبوو، چونکە یاریزانە پۆرتوگالییەکانی هاوڕێی لە سعودیەن، بەڵام ویستی ئەوەبووە لە بەرزترین ئاستیدا یاری بکات و ڕکابەری نازناوەکان گەورەکان بکات و جگە لەوەش مانچستەر ویستی فرۆشتنی نەبووە و پێویستیان بەو پارەیە نەبووە، بەڵام ئەگەر بیویستایە ڕێگەی ڕۆیشتنیان لێ نەدەگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 2 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 2 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 3 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

سەرەتا