5 رۆژ پێش ئێستا 204 جار خوێنراوەتەوە

خوان گارسیا هۆکاری هەڵبژاردنی گرێبەستی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
خوان گارسیای گۆڵچی نوێی یانەی بەرشەلۆنە هۆکاری پەیوەندیکردن بە بلاوگراناوە ئاشکرا دەکات.

 لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی، سەرەتا خوان گارسیا باسی لە هۆکاری پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە کرد و گەڕاندییەوە بۆ ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە تیپێکی گەنجی دروست کردووە و توانای بردنەوەی هەموو شتێکیان هەیە، یانەی دیکەش هەبوون گرێبەستی لەگەڵ بکەن بەڵام هیچیان لە ڕووی وەرزشی و تەکنیکییەوە وەک بەرشەلۆنە نەبوون.

دواتر لە وەڵامی پێشکەشکارەکە کە داوای لێکرد بە کورترین وشە پێناسەیەکی هانسی فلیکی ڕاهێنەری بکات، لە وەڵامدا خوان گارسیا بە تەنیا دوو وشە وتی: کەسایەتییەکی بەهێز.

لە بەردەوامی قسەکانیدا سەبارەت بە بوونی ناکۆکی لەگەڵ مارک ئاندریا تێرشتیگن و کێشەی تۆمارکردنی ناوەکەی، گارسیا وتی: لە ژووری جلگۆڕین هیچ کێشەیەکم لەگەڵ تێر شتیگن نییە، ئەو کاپتنی تیپەکەمانە، هیوادارم کێشەکانی نێوان ئەو گۆڵچییە و یانەکە چارەسەر بکرێن، و پێدەچێت چارەسەر کرابن. ئەگەر چارەسەر بکرێن بۆ هەمووان باشتر دەبێت.

لە کۆتایدا خوان گارسیا نەیشاردەوە، کە ئارەزوو دەکات بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت، بەڵام کاتێک دەبینێت کە گۆڵچی زۆر بە توانا ململانێی گەیشتن بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەکەن دەزانێت کە ئەرکەکەی قورسە و دەبێت کاری زۆر باش بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ: سەرۆکی یانەیەک بە تایبەتی پەیوەندی پێوە کردم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی بنیامین شێشکۆ هۆکاری چوونی بۆ مانچستەر یونایتد ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماک ئالیستەر چیرۆکێکی خۆی و محەمەد سەڵاح دەگێڕێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیا هۆکاری هەڵبژاردنی گرێبەستی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ بەرگریکارێکی لاو دەگوازێتەوە

سەرەتا