5 رۆژ پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
بریکارەکەی بنیامین شێشکۆ هۆکاری چوونی بۆ مانچستەر یونایتد ڕوون دەکاتەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ئێلڤیس پاسانۆڤی بریکاری کارەکانی بنیامین شێشکۆی
سلۆڤینی هۆکاری چوونی هێرشبەرەکە بۆ مانچستەر یونایتد ڕوون دەکاتەوە.
لەم مێرکاتۆی هاوینە نیوکاسڵ و شەیتانە سوورەکان
ڕکابەرییەکانی تووندیان لەسەر شێشکۆ کرد، هەرچەندە ئۆفەری نیوکاسڵ زۆر زیاتر بوو،
بەڵام لە کۆتایدا بنیامین چوونی بۆ یونایتد هەڵبژارد.
لەو بارەیەوە بریکارەکەی وتی: شێشکۆ هەر لە منداڵییەوە
خەونی یاریکردنی بۆ مانچستەر یونایتد هەبووە و ساڵانێکە هەوڵی بۆ دەدات.
پاسانۆڤ ئاماژە بەوەش دەکات، تەنانەت بنیامین لە پێناو
چوونی بۆ مانچستەر ئامادەیی نیشاندا مووچەکەی کەم بکاتەوە و وەک بریکاری
یاریزانەکەش ویستی ئەوە بوو خەونەکەی بەدی بهێنێت.
لە کۆتایدا بریکارەکەی شێشکۆ ئەوەی خستەڕوو، ساڵی 2018
سەرکردانی ئەکادیمیای مانچستەر یونایتدیان کردووە و لەو کاتەدا پەیوەندیکردنیان بە
گونجاو نەزانیوە و پلانیان داناوە دوو ساڵی دیکەش لە خولی ئەڵمانی بەردەوام بێت
تاکو ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی ڕوو لە پرێمەرلیگ بکات و لە کۆتایدا ئەوە ڕوویدا و
پێویستە شێشکۆ لەم وەرزە باشترین ئاستی خۆی نیشان بدات تاکو بیسەلمێنێت شایەنی ئەو
گواستنەوەیە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە