5 رۆژ پێش ئێستا 198 جار خوێنراوەتەوە

ماک ئالیستەر چیرۆکێکی خۆی و محەمەد سەڵاح دەگێڕێتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ماک ئالیستەری ئەرجەنتینی و یاریزانی لیڤەرپووڵ چیرۆکێکی خۆی و محەمەد سەڵاح دەگێڕێتەوە و پێشیوایە هاوڕێکەی باشترین یاریزانی پیشەگەرە کە بینیویەتی.

 لەمیانەی نوێترین لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا ماک باسی پابەندبوونی محەمەد سەڵاحی کرد و وتی: سەرەتا هەوڵم دەدا هەموو ڕۆژێک پێش ئەو بگەمە هۆلی وەرزش، بەڵام ئەوە ئەستەم بوو، هەمیشە لە پێش منەوە ئامادە دەبوو، ڕۆژێک لێم پرسی تۆ کەی دەخەویت، بە وەڵامدا پێی وتم حەز ناکەم زیاتر لە حەوت کاتژمێر بخەوم، چونکە ماندوو دەبم و ئەوەش باش نییە.

ئالیستەر دەشڵێت: هەرچۆنێک بێت هەوڵمدا ڕکابەری بکەم، لە دڵی خۆمدا وتم باشە کابرا تەمەنی 31 ساڵ و من تەمەنم 24 ساڵ و پێویستە هەموو هەوڵێکی خۆم بدەم، پێش ئەوەی واز لەو ڕکابەرییە بهێنم سێ جار ڕاهێنانم لەگەڵ کرد و بەیانییەک بە ئازارێکی زۆرەوە لەخەو هەستام و نەمدەتوانی بە ئاسانی جوڵە بکەم، بۆیە بەڕاستی قورس بوو و وازم لەوە هێنا، بەڕاستی محەمەد سەڵاح باشترین پیشەگەرە تاکو ئێستا بینیومە.

یاریزانەکەی تانگۆ ئاماژە بەوەش دەکات، پرێمەرلیگ قورسترین نازناوە لە جیهاندا، چونکە لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە هیلاکت دەکات و لە چامپیۆنسلیگ قورسترە.

لە کۆتایدا ئالیستەر ڕایگەیاند، ئەوەندە لە کڵۆپ نزیکبووەتەوە یاریزانەکانی هاوڕێی گاڵتەیان پێکردووە و پێیان وتووە کڵۆپ باوکتە و بڕۆ باوەشی پیادا بکەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ: سەرۆکی یانەیەک بە تایبەتی پەیوەندی پێوە کردم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی بنیامین شێشکۆ هۆکاری چوونی بۆ مانچستەر یونایتد ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماک ئالیستەر چیرۆکێکی خۆی و محەمەد سەڵاح دەگێڕێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیا هۆکاری هەڵبژاردنی گرێبەستی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ بەرگریکارێکی لاو دەگوازێتەوە

سەرەتا