2 رۆژ پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
"لوتكه‌ی شه‌نگاهای بناغه‌ی سیستمێكی نوێی جیهانی داده‌نێت"
به پێی ڕاپۆرتێكی فه‌ڕه‌نسی، لوتكه‌ی ڕێكخراوی هاریكاریی شانگهای كه له شاری تیانجینی چین به‌ڕێوه چوو، بناغه‌یه‌كه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی جیهانیی نوێ، دوور له باڵاده‌ستیی ڕۆژئاوا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، چین، ڕووسیا و هیندستان سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانییه سیاسی و ئابوورییه‌كانه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن هاوسه‌نگیی هێزی نێوده‌وڵه‌تی بگۆڕن و سیسته‌مێك دابمه‌زرێنن كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكا یان ئه‌وروپادا نه‌بێت.
له لوتكه‌كه‌دا كه زیاتر له 20 سه‌ركرده‌ی جیهانی ئاماده‌س بوون، سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڕێكخراوه‌كه هه‌وڵده‌دات ئاستی هاریكاریی ئه‌منیی ناوچه‌یی به‌رز بكاته‌وه، دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بوه‌ستێته‌وه، و بناغه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی دابنێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ڕۆژئاوا ئه‌م هه‌وڵانه به گرنگ نازانن، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕیزۆ ئینته‌رناشناڵ سێ وڵاته سه‌ره‌كه‌كه‌ی (چین، ڕووسیا، هیندستان) كه له‌نێو كاریگه‌رترین و داهێنه‌رترین ئابوورییه‌كانی جیهاندان، جددین بۆ به‌گه‌یشتن به‌و ئامانجه، كه ئاماژه‌یه‌كن بۆ قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه تێیدا هێزه ئاسیا و ئه‌وراسیاییه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر ده‌گێڕن له داڕشتنی داهاتووی جیهان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە