2 رۆژ پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
به‌ریتانیا بڕیارێكی له دژی كۆچبه‌ران ده‌ركرد
په‌یام
كییه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بڕیاریدا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كه‌ناڵی ئینگلیزه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ به‌ریتانیا، ده‌سبه‌سه‌ر بكرێن و ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی، كیر ستارمه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته په‌یمانیدا كه به‌ڵێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خێرای كۆچبه‌ران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتاییهێنان به پشتبه‌ستن به هۆتێله‌كان، كه حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌دات بۆ گلدانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كه‌ناڵه‌كه ده‌بڕن له ڕێی به‌له‌می بچوكه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆری دروست كردووه.
ستارمر رایگه‌یاند: چیتر پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ناكه‌ین كه به نایاسایی دێنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه، به‌ڵكو ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه." هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م لێدوانانه، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیان به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك كۆچبه‌ر بۆ فه‌ڕه‌نسا، له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی یه‌ك داواكاری په‌نابه‌ریه‌تی به رێگه‌ی یاسایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە