2 رۆژ پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان به‌رزتر بوه‌وه و داوای هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی كرا
په‌یام
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌فغانستانی دا و نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 500 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و بەهۆی خراپی دۆخ و سەختی سرووشتی ناوچەکە پرۆسەی بەهاناوەچوون و دەربازکردنی خەڵک سستە، لەو بارەیەوە شەرەفەت زەمان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە کابول داوای کرد"هاوکاری نێودەوڵەتی بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە" کە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و سنووری پارێزگای نەنگەهار ڕوویداوە.
بەرپرسانی حکومی باس لەوە دەکەن کۆنترۆڵکردنی کارەساتەکە زیاترە لە توانا لۆجستییەکانی حکومەتی تاڵیبان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە هاوکارییە دەرەکییەکان بەتەواوی کەمیان کردووە، لە لایەکی دیکەشەوە هەزار کۆچبەری ئەفغانی دیپۆرت کراونەتەوە ئەمەش بارگرانی بۆ حکومەت دروست کردووە.
ناوه‌ندی ئه‌ڵمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانسته‌كانی زه‌وی (جی ئێف زێد) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه به هێزی 6 پله‌ی ڕێخته‌ر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی داوه و له قوڵایی ته‌نیا هه‌شت كیلۆمه‌تردا ڕووی داوه.
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانیه‌وه زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی حكومه‌تی ئیماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 800 كه‌س پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و زیاتر له دوو هه‌زار و 700 كه‌سیش بریندار بوون، به‌ڵام چاره‌نووسی هه‌زاران كه‌سی دیكه نادیاره.
ده‌سته‌ی زه‌ویناسیی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندووه، پله‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه 6 پۆینت 2 پله بووه و پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه‌كه و خزمه‌تگوزاریی ڕزگاركردن لاوازه و ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه‌چوون كه‌مه.
ئه‌فغانستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌یه و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش بوومه‌له‌رزه له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستانی دا و ئه‌وكات حكومه‌ت ڕایگه‌یاند لانی كه‌م دوو هه‌زار و 400 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە