1 کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

په‌یام
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان ڕاگەیاند لە ئاکامی ئەو ھێرشە ئاسمانییانەی کە دووشەممە کراونەتە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، ھەشت چەکداری حەشد کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون.
سەباح نوعمان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "لە ئاکامی زنجیرەیەک دەستدرێژیی قێزەون و ترسنۆکانەدا، بازگەیەک و ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە قەزای قائیم ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کراونەتە ئامانج".
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ھەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون.
ھەروەھا وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان باسی لەوەش کردووە: "بەھەموو شێوەیەک بە ئامانجگرتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی ڕەت دەکەینەوە".
سەباح نوعمان تیشکی خستووەتە سەر ئەوەیش کە بە ئامانجگرتنی ھێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق، دەستدرێژکردنە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی سڕبیا: خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك ئامادە دەکەین

سەرەتا