08/09/2025 1413 جار خوێنراوەتەوە

لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

پەیام 

سەرۆكی فەرمانگەی پزیشكیی فیدڕاڵی لە ڕووسیا ڕایگەیاند: پێكوتەی شێرپەنجەی رووسی بۆ بەكارهێنان ئامادەیە.

لەمیانی چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووری رۆژهەڵات لە "ڤلادی ڤۆستۆك ڤیرۆنیكا سكڤۆر تسۆڤا" سەرۆكی فەرمانگەی پزیشكیی فیدڕاڵیی ڕووسیا ئاشكرایكرد "پێكوتەكە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان دوای ئەوەی بە سەركەوتوویی تاقیكردنەوەكانی پێش كلینیكی تێپەڕاندووە، ئێستا چاوەڕێی ڕەزامەندی فەڕمیین لە وەزارەتی تەندروستیی بۆ دەستپێكردنی بەكارهێنانی كلینیكی".

ڕوونیشیكردەوە "ئەم پێكوتەیە لە قۆناغی یەكەمدا شێرپەنجەی قۆڵۆن دەكاتە ئامانج، تاقیكردنەوەكانی پێش كلینیكی كاریگەرییەكی بەرزیان نیشان داوە، بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی قەبارەی گرێیەكان بە رێژەی 60% بۆ 80%، جگە لەوەش گەشەكردنیان خاو دەكاتەوە و رێژەی مانەوە لە ژیان زیاد دەكات".

بەرپرسەكەی كەرتی تەندروستیی ڕووسیا باس لەوەش دەكات "توێژینەوە چڕوپڕەكانی ئەم پێكوتەیە چەندین ساڵیان خایاندووە، ئێستا ئامادەیە بۆ بەكارهێنان، كار لەسەر پێكوتەی دیكەش دژی جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە دەكەین".

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا، لە كۆڕبەندی "تەكنەلۆژیاكانی داهاتوو" كە لە شوبات، مانگی دووی 2024 لە مۆسكۆ بەڕێوەچوو، نزیكبوونەوەی زانایانی وڵاتەكەی لە بەرهەمهێنانی پێكوتەی كاریگەر بۆ نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

سەرەتا