1 رۆژ پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەرەوپێشچوون هەیە
پەیام
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت: بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەدی هاتووە.
ڕافائیل گرۆسی لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كە ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەدا، هێشتا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، تەوەری سەرەكیی هەوڵەكانی ئاژانسەكەیانە.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستاش ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئێران جێبەجێ دەكرێن، ئەوەش وەك سەرجەم ئەو وڵاتانەی، كە ڕێككەوتنی ئەمنی گشتگیر لەگەڵیاندا هەیە.
ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی ڕاشیگەیاند: بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانماندا لەگەڵ ئێران، بەدی هاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە