6 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان زیاتر له پێنج هه‌زار خانووی ڕووخاندووه
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماری زیانه‌كانی بومه‌له‌زه‌ركه‌ی ئه‌فغانستان بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاشكرایكرد پێنج هه‌زار و 230 خان‌و داڕوخاون و ته‌خت بوون.
شانۆن ئۆواهێرا، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی كاروباری مرۆیی له ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی كه له 31ی ئاب ڕوویدا پێنج هه‌زار و 5230 خانوو له 49 گوند وێران بوون، له كاتێكدا زیاتر له 672 خانووی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ناوبراو ئاشكرایكرد كه تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانیوه بگاته زۆربه‌ی گونده دووره‌ده‌سته‌كان به‌هۆی سه‌ختی وێرانی ڕێگاكان، به‌و هۆیه‌شه‌وه به زه‌حه‌مه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانی بۆ 441 گوندی دیكه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی 5.2 بۆ 5.6 پله زیاتر كاره‌كانی قورس‌تر كردووه.
به پێی نوێترین زانیاریه‌كان بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له دوو هه‌زار و 200 كه‌س، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌كه زیاتر به‌رز بێته‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س هه‌بووه و زیاتر له نیوه‌یان منداڵن.
ئۆواهێرا ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه كه گه‌یشتن له جه‌لال ئاباده‌وه، كه گه‌وره‌ترین شاری نزیك ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یه به ناوچه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێر و نیوی خایاندووه به تاكه ڕێگه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر لێواری شاخه‌وه هه‌ڵكه‌ندراوه و به‌هۆی داڕمانی به‌رده‌وه ڕێگاكه داخراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە