7 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
به‌ریتانیا په‌نابه‌ران ده‌خاته نێو سه‌ربازگه‌كانه‌وه
ته‌نیا رۆژی شه‌ممه زیاتر له هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتنه به‌ریتانیا، له‌نده‌نیش پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت په‌نابه‌ران بخاته ناو سه‌ربازگه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، ته‌نیا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی هه‌زار و 97 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ڕێی ده‌ریاوه گه‌یشتوونه‌ته شانشینه یه‌كگرتووه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی په‌نابه‌رانی له‌ڕێی كه‌ناڵی (مانچ)ـه‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ گه‌یانده 30 هه‌زار كه‌س.
هه‌ڵكشانی ژماره‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی حكومه‌تی حزبی كرێكارانی به‌ریتانیای خستووه‌ته دۆخێكی سه‌خته‌وه، به‌وپێیه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا سنوورێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه دابنێن به‌ڵام له‌بری سنووردانان ڕێژه كه زیادی كردووه.
لای خۆیه‌وه شه‌بانه مه‌حموود، وه‌زیری نوێی ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ئه‌م ژماره گه‌ورانه قبوڵ ناكرێن و هه‌ر جۆره بژارده‌یه‌ك بۆ ڕێگری له كۆچبه‌ران تاوتوێ ده‌كات.ڕاشیگه‌یاند: به‌مزووانه كۆچبه‌ران بۆ فه‌ره‌نسا سنوورداش ده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه جۆن هێڵی، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت كه پێگه‌ی سه‌ربازی یان نا سه‌ربازی بۆ كۆكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی ئه‌و كه‌سانه دابین بكات كه داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات به‌شێك له چالاكوان و هاووڵاتیانی به‌ریتانیا ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن كه په‌نابه‌ران ده‌خاته ناو ئوتێله‌وه و له‌سه‌ر خه‌رجیی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی باج له خه‌ڵك ده‌یانژیه‌نێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە