17 کاتژمێر پێش ئێستا
276 جار خوێنراوەتەوە
ئاوی ڕووباری فوڕات لە عێراق بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیووە
پەیام
ڕووباری فوڕات لە ناو عێراقدا دابەزینێكی بێوێنەی ئاوی تۆماركردووە
كە تا ئێستا نەگەیشتووە بەو ئاوستە، هۆشداریش لە دروست بوونی قەیرانی ژینگەیی و تەندروستی
لە شارەكانی باشوور دەدرێت.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان دەڵێت: عێراق لە ئێستادا تەنیا
35%ی پشكی ئاوی خۆی وەردەگرێت، ئەمەش بووەتە هۆی وەستان لە ڕێڕەوی فورات و زیادبوونی
گەشەی ڕووەكی زیانبەخش كە بووەتە هۆی تێكچوونی ژینگەی ئاوی و خنكانی ماسییەكان.
هەروەها ئاوی عەمباركراو لە 10 ملیار مەتر سێجا لە مانگی
ئایاردا بۆ كەمتر لەهەشت ملیار مەتر سێجا كەمیكردووە، ئەمەش كاریگەری لەسەر توانای
وڵاتەكە هەبووە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە بەردەستەكان.
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە پارێزگاكانی وەك نەجەف و كەربەلا
بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسبوون و تێكچوونی كوالێتی ئاوی تۆماراوە، لە ئەنجامی تێكەڵبوونی
ئاوەكە بە ئاوی پیس و كەمی چارەسەركردن.
حكومەتی عێراق توركیای بەهۆكاری دابەزینی ئاوی فوڕات تۆمەتبار
دەكات بەهۆی ئەو بەنداوانەی كە سەرچاوەی ئاوەكە دروستی كردووە و داوای ڕێككەوتننامەی
ئاوی كردووە كە مافی پارێزراو بێت.
لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هۆشداری دەدەن كە پشت بەستن بە
كۆگای ئاوی ئێستا ناتوانرێت بەردەوام بێت، بەهۆی زیاد بوونی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەوا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە