2 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: كاركردنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانماندا مه‌رجداره
په‌یام
جێگری سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پشكنینه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی مه‌رجداره به گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێوشوێنێكی تایبه‌ت.
محه‌مه‌د ئیسلامی جێگری سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به ئاژانسی هه‌واڵی "مێهر"ی ڕاگه‌یاندووه كه "هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران یه‌كه‌م جار بوو له مێژوودا كه دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ژێر گه‌ره‌نتی بكرێنه ئامانجی هێرشێكی سه‌ربازی"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه به‌پێی ئه‌م هێرشه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی، پێویسته ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگیرێته‌به‌ر پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكنینه‌كان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان.
ناوبراو ئاماژه‌شی كرد كه دۆخی ئێستای وڵات، له‌ژێر مه‌ترسی هێرشه قه‌واره‌ی زایۆنیدایه و كه هاوشێوه‌ی بارودۆخی جه‌نگه.
جێگری سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته متمانه له نێوان ئێران و ئاژانسدا بنیات بنرێته‌وه و ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگیرێته‌به‌ر، چونكه هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمنانانی ئێران به‌رده‌وامن، و هیچ وڵاتێك بابه‌تی تایبه‌تی خۆی له سه‌رووی سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتمانییه‌وه دانانێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە