3 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

توانای سوپای حەوت وڵاتی عەرەبی پێنج هێندەی سوپای ئیسرائیلە

پەیام 

ئامارەكان دەریدەخەن تەنها حەوت وڵاتی عەرەبی، لەنێویاندا عێراق، لە كۆی 22 وڵاتی عەرەبی، توانای سەربازییان لە بواری وشكانی و دەریایی و ئاسمانی، چەند هێندەی سوپای قەوارەی زایۆنی زیاترە.

داتاكانی ئاژانسی سپۆتینگی ڕووسی ئاماژە بەوە دەكەن "كۆی گشتیی خەرجیی سەربازیی تەنیا حەوت وڵاتی عەرەبی، كە لە نێویاندا عێراق هەیە، بە 145 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە بەراورد بە 30.5 ملیار دۆلار قەبارەی خەرجی قەوارەی زایۆنی لە ساڵی 2025، ئەمەش بەو مانایەیە تەنها ئەو حەوت وڵاتە، پێنج هێندەی ئەو بڕە خەرج دەكەن كە "قەوارەی زایۆنی" لە ساڵی 2025 بۆ سوپاكەی خەرجی دەكات.

هەرەوەها جیاواز لە خەرجی دارایی، هاوكات لە ڕووی چەكوچۆڵەوە ئەو حەوت وڵاتە عەرەبییە پڕ چەكترن بەرانبەر بە قەوارەی زایۆنی، ئەو وڵاتانە پێك دێن لە عێراق، سعوودیە، جەزائیر، مەغریب، قەتەڕ، عەمان و میسر.

داتاكان ئاژانسی سپۆتینگی ڕووسی ئەوەیان دەرخستووە، كە سوپای حەوت وڵاتە عەرەبییەكە نزیكەی سێ ملیۆن سەربازە، لە بەرانبەردا سەربازانی جولەكە تەنیا 670 هەزار سەربازن.

لە ڕووی ئاسمانییشەوە حەوت وڵاتە عەرەبییەكە سێ هەزار و 500 فڕۆكەی جەنگیان هەیە، لە بەرانبەردا قەوارەی زایۆنی تەنیا 611 فڕۆكەی هەیە.

لەڕووی دەریاییەوە وڵاتانی عەرەبی پێشەنگن و 775 كەشتی دەریاییان هەیە، قەوارەی زایۆنییش تەنیا خاوەنی 62 كەشتی دەریاییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    "ڤیتۆكەی ئەمریكا گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامییدان بە تاوانەكانی ئــ.یسرائیل"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    توانای سوپای حەوت وڵاتی عەرەبی پێنج هێندەی سوپای ئیسرائیلە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەزارەها بۆسە و بۆمبی چێنراومان ئامادەكردووە و غــ.ەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەكانتان"

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ ئەمنیەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیان دەبێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر شێلانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی لەلایەن بلدۆزەرێكی ئیسرائیلەوە تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: كاركردنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانماندا مه‌رجداره‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەلئەبیب پێشنیازێك بۆ ڕێككەوتنی ئەمنیی نوێ دەخاتە بەردەم دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ھیومان ڕایتس وۆچ: تاوانی جەنگ لە باشووری سووریا ئەنجامدراوە

سەرەتا