3 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

"هەزارەها بۆسە و بۆمبی چێنراومان ئامادەكردووە و غــ.ەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەكانتان"

پەیام

كەتیبەكانی قەسسام ڕایدەگەیەنێت: سوپایەكیان لە كەسانی گیانفیدا و بۆسە و بۆمبی چێنراوی ئەندازیاری بۆ سوپای زایۆنی ئامادە كردووە و شاری غەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازانی زایۆنی. 

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی سوپای زایۆنییان كردووە، كەتیبەكانی قەسسام ڕایدەگەیەنن: شاری غەززە نابێتە پارویەكی ئاسان بۆ سوپا ترسنۆكەكەتان، لێتان ناترسین ئامادەین ڕۆحی سەربازەكانتان ڕەوانەی دۆزەخ بكەین.

قەسسام ڕایشیدەگەیەنێت: سوپایەك لە كەسانی گیانفیدا و هەزارەها بۆسە و بۆمبی چێنراوی ئەندازیاریمان بۆ ئامادە كردوون و شاری غەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەكانتان. 

كەتیبەكانی قەسسام ڕایشیدەگەیەنن: ئێوە دەچنە جەنگێكی سەختی كەمبوونەوەی بەردەوامەوە، كە ڕێژەیەكی زیاترتان لێ‌ دەكوژرێت و بەدیل دەگیرێت. دەشڵێت: موجاهیدەكانمان لەسەر كردنە ناوەوەی بۆمبی چێنراو بۆ نێو شوێنی شوفێرەكانتان لە ئامێرە سەربازییەكان ڕاهێناوە، هەروەها بلدۆزەكانتان ئامانجێكی زۆر باشن بۆ موجاهیدەكانمان و هۆكارێكی باشیشن بۆ زیادبوونی ژمارەی دیلەكانتان لای ئێمە. 

لە كۆتاییشدا دەڵێت: دیلەكانتان بەنێو گەڕەكەكانی شاری غەززەدا بڵاوەیان پێ كراوە و پارێزگاری لە ژیانیان ناكەین كە نەتەنیاهوو خۆی بڕیاری كوشتنی داون، دەستكردن بە ئۆپڕاسیۆنە تاوانكارییەكەتان و فراوانكردنی واتای ئەوەیە تەنانەت یەك دیلیش بەدەست ناهێنن، جا بە زیندویی بێت، یان بە مردوویی، هەموویان چارەنووسیان هاوشێوەی ڕۆن ئاراد دەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەزارەها بۆسە و بۆمبی چێنراومان ئامادەكردووە و غــ.ەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەكانتان"

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ ئەمنیەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیان دەبێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر شێلانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی لەلایەن بلدۆزەرێكی ئیسرائیلەوە تێدەپەڕێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كاركردنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانماندا مه‌رجداره‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەلئەبیب پێشنیازێك بۆ ڕێككەوتنی ئەمنیی نوێ دەخاتە بەردەم دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ھیومان ڕایتس وۆچ: تاوانی جەنگ لە باشووری سووریا ئەنجامدراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: سیخوڕێكی دیكه‌مان له‌سێداره‌دا

سەرەتا