4 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی سەر غەززە 714 ڕۆژە بەردەوامە و دەیان کەسى دیکەش شەهیدکران

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە 714 ڕۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆیش دەیانی كەسی دیكە شەهید و بریندار بوون.

لە چوارچێوەی دوژمنكارییەكانی سوپای زایۆنیدا و دوابەدوای ڤیتۆی ئەمریكی بۆ ڕاگرتنی جەنگ، ئەمڕۆ سوپای قەوارەی زایۆنی بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی كەرتی غەززە كرد و 10 ئۆتۆمبێلیشی لە گەڕەكی تەلهەوای شاری غەززە تەقاندەوە، لەئاكامیشدا  تائێستا 21 فەڵەستینی شەهید و دەیانی دیكەیش برینداربوون كە دووانیان منداڵ بوون.

هاوكات سوپای زایۆنی داخستنی بەرەی سەڵاحەدینی لە ڕووی ئاوارەكان و بەردەوامییدان بە ئۆپڕاسیۆنە توندەكان ڕاگەیاند، ڕۆژنامەی یسڕائیل هیومیش لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانی قەوارەكەیانەوە بڵاویكردووەتەوە: نزیكەی 480 هەزار فەڵەستینی تەنیا لە شاری غەززە ئاوارە بوون، بەڵام شارەوانی غەززە دەڵێت: هیچ ئامارێكی ورد لەسەر ژمارەی ئاوارەكانی شارەكە بەردەست نییە.

لای خۆیشیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار كەسی دیكە شەهید بوون، ئاماری شەهیدانی برسێتی و بەدخۆراكیی لە سەرەتای جەنگەكەوە بۆ 440 كە 148یان منداڵن، بەرز بووەتەوە.

 كۆی گشتی ئاماری قوربانییانیش لە سەرەتای جەنگەوە لە حەوتی تشرینی یەكەم، مانگی 10ی ساڵی 2023 كە هەر وەزارەتی تەندروستییش لە كەرتی غەززە بڵاویكردووەتەوە، بۆ 65 هەزار و 174 شەهید و 166 هەزار و 71 بریندار بەرز بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا جیاواز لە هەر وڵاتێكی دیکەى ئەورووپا زۆرترین دژایەتیی ئـ.یسرائیل دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر غەززە 714 ڕۆژە بەردەوامە و دەیان کەسى دیکەش شەهیدکران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ڤیتۆكەی ئەمریكا گڵۆپی سەوزە بۆ بەردەوامییدان بە تاوانەكانی ئــ.یسرائیل"

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    توانای سوپای حەوت وڵاتی عەرەبی پێنج هێندەی سوپای ئیسرائیلە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەزارەها بۆسە و بۆمبی چێنراومان ئامادەكردووە و غــ.ەززە دەبێتە گۆڕستانی سەربازەكانتان"

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ ئەمنیەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیان دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر شێلانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی لەلایەن بلدۆزەرێكی ئیسرائیلەوە تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: كاركردنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانماندا مه‌رجداره‌

سەرەتا