16 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
نەعیم قاسم: ئیسڕائیل داگیركەرە و عێراق و سعودیە و میسڕ لە چوارچێوەی ئامانجەكانیدایە
پەیام
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتییی حزبوڵڵای لوبنانی ڕایدەگەیەنێت: عێراق چووەتە نێو چوارچێوەی بەئامانجگرتنی قەوارەی زایۆنییەوە. داواش لە سعودیە دەكات لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ حزبەكەی هەڵ بداتەوە.
لە ساڵیادی تیرۆركردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازی و فەرماندەی هێزی ڕیزوانی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی، نەعیم قاسم، ئەمینداری حزب ڕایگەیاند: ئیسڕائیل قەوارەیەكی فراوانخوازی داگیركەرە و لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێت، كار و جوڵەكانی گەیشتووەتە ئاستی تاوان و دڕندەیی بەبێ هیچ پابەندبوونێك بە یاسا، یان بنەمای مرۆییەوە.
نەعیم قاسم ئاماژەی بەوە دا "قۆناغی دوای هێرشی قەتەر جیاوازە لە قۆناغی پێش هێرشەكە، پێشهاتەكانی ئەمدواییە ئامانجەكانی ڕوون كردەوە". ئەمینداری حزبوڵڵا دەڵێت: بەئامانجگرتنی قەتەر تەنیا بەئامانجگرتنی حەماس و بەرەی بەرەنگاری نییە، بەڵكو تەواوی دەوڵەت و گەلانی ئەم سنوورە كە بەربەستن لەبەردەم پرۆژەی ئیسرائیلی گەورەدا دەگرێتەوە.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا داوای لە سعودییەش كرد لەسەر بنەمای گفتوگۆی دروست لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ حزبەكەی و بەرەی بەرەنگاری بكاتەوە. ڕاشیگەیاند: هەر یەك لە فەڵەستین، لوبنان، ئەردەن، میسر، سووریا، عێراق، سعودیە، یەمەن و ئێران لە چوارچێوەی ئامانجەكانی قەوارەی داگیركەردان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە