16 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرتێك: لە كۆی هەر 16 كەسێك کە لە غــ.ەززە دەکوژرێن 15یان مەدەنیین
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتێك، لە كۆی هەر 16 كەسێك كە سوپای زایۆنی لە كەرتی غەززە شەهیدی كردوون 15یان هاووڵاتیی مەدەنی بوون.
ڕۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، زانیارییەكانی ڕاپۆرتەكە لەلایەن ڕێكخراوی سەربەخۆی (ئەكلید) بۆ بەدواداچوونی ململانێ چەكدارییەكان ئامادە كراوە و تیایدا هاتووە: لە ئادار واتە مانگی سێی ئەمساڵەوە سوپای زایۆنی زۆرترین هاووڵاتیی مەدەنیی لە هێرشەكانیدا لە كەرتی غەززە كوشتووە، بە جۆرێك لە كۆی هەر 16 كەسێك كە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانەوە كوژراون، 15یان مەدەنی بوون.
بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی غەززە، لەو كاتەوەی لە مانگی ئادارەوە، سوپای زایۆنی ئاگربەستی شكاندووە و جەنگی دەستپێكردووەتەوە نزیكەی 13 هەزار كەس لە كەرتەكە شەهید بوون و زیاتر لە 54 هەزاریش بریندار بوون.
رۆژنامەی گادریان باسی لەوەش كردووە: تێكڕای گیانلەدەستدانی مەدەنییەكان بەرزترین ئاستی تۆمار كراوە لە مێژووی ململانێی فەڵەستین ـ ئیسڕائیلیدا.
لە 7 ی ئۆكتۆبەر، مانگی 10ی ساڵی 2023ـەوە قەوارەی زایۆنی بە پشتیوانیی بێ مەرجی ئەمریكا جەنگی قڕكردن و رەشەكوژیی خەڵكی غەززەی دەست پێكردووە، تا ئێستا لەسەدا 90 ی ماڵ و باڵەخانەكانی ئەو كەرتەی خاپوور كردووە و هەزاران خێزانیشی بە تەواوی لەنێو بردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە