9 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

غــ.ەززە.. "وێنەی ماڵئاوایی" دیلە ئیسرائیلییەکان بڵاوكرایەوە

پەیام 

لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكان بۆ سەر كەرتی غەززە، بزووتنەوەی حەماس وێنەی ماڵئاوایی دیلە زایۆنییەكانی بڵاوكردەوە.

دوای ئەوەی كە سوپای قەوارەی زایۆنی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی لە غەززە دەستپێكرد، بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی لە فەڵەستین، (حەماس) وێنەی دیلە زایۆنیییەكانی لە گرافیكێكدا بڵاوكردەوە و بە وێنەی واڵئاوایی ناوی برد.

لە وێنە گرافیكییەكەدا 47 دیلی زایۆنی دەردەكەون و لەسەری بە زمانەكانی عیبری و عەرەبی نووسراوە كە " بەهۆی بێدەنگی نەتەنیاهوو و ملكەچی زامیرەوە، وێنەی مالئاوایی لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆن لە غەززە گیرا".

لەژێر وێنەی هەر یەك لە وێنەی دیلەكانیش ناوی (ڕۆن ئاراد لەگەڵ ژمارەیەك هاتووە) كە وێنەی یەكەمی دیلەكانە و ئاماژەیە فڕۆكەوانێكی سوپای زایۆنی كە لە ساڵی 1986ەوە لە لوبنان بێسەروشوێنە، وەك پەیامێك كە دیلەكان هەمان چارەنوسیان دەبێت.

شاری غەززە گەورەترین شاری كەرتی غەززەیە و چڕترین ناوچەی دانیشتوانە، بەتایبەت دوای ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی شارەكانی دیكە ڕوویان تێكرد ئێستا بە ئاوارەكانەوە زیاتر لە ملیۆنێك كەسی تێدا نیشتەجێیە و لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا بە وتەی سوپای زایۆنی نزیكەی 480 هەزار كەس شارەكەی جێ هێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هێرشەكان بۆ سەر خاكەكەی بۆ یەكەمجار قەتەر سكاڵاى لە دژی ئیسرائیل تۆمارکرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی كۆمەڵكوژی و وێرانكاری سەر غــ.ەززە بەردەوامە و دەیان کەسى دیکە شەهیدبوون

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    غــ.ەززە.. "وێنەی ماڵئاوایی" دیلە ئیسرائیلییەکان بڵاوكرایەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك: لە كۆی هەر 16 كەسێك کە لە غــ.ەززە دەکوژرێن 15یان مەدەنیین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: ئیسڕائیل داگیركەرە و عێراق و سعودیە و میسڕ لە چوارچێوەی ئامانجەكانیدایە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا: تا مانگی 12 لەگەڵ هەسەدە نەگەینە رێککەوتن، تورکیا ئۆپراسیۆنیان لە دژ ئەنجام دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا جیاواز لە هەر وڵاتێكی دیکەى ئەورووپا زۆرترین دژایەتیی ئـ.یسرائیل دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی سەر غەززە 714 ڕۆژە بەردەوامە و دەیان کەسى دیکەش شەهیدکران

سەرەتا