21/09/2025 258 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕاپۆرتی كۆتایی لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمى کوردستان ئامادە كرد

پەیام

ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق لەبارەی ناكۆكیی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم لەسەر داهاتی نانەوتیی كۆ بووەوە و ڕاپۆرتی كۆتایی ئامادە كرد.

بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم قۆناغەكانی تاوتوێی دۆسیەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان لای ئەنجوومەنی دەوڵەت كۆتایی هاتووە و بڕیارە ئەمڕۆ ڕەوانەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت.

ئەنجوومەنی دەوڵەت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی ئامادە كردووە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بەمەرجگرتنی واژووكردنی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەسەر ڕاپۆرتەكە ڕەوانەكردنی ڕای ئەنجوومەنەكە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دوا خرا.

نۆی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دۆسیەیەكی پێنج بڕگەیی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بەرز كردەوە كە تێیدا داوای دەربڕینی ڕای ئەنجوومەنەكە لە شەش ماددەی یاسایی تایبەت بە یاسای بەڕێوەبەردنی دارایی و یاسای بودجەی گشتی دەكات تا لەو ڕێیەوە بە چارەسەرێك بۆ كێشەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم لە پرسی داهاتەكان بگات، هەر چەندە ڕای ئەنجوومەنی دەوڵەتیش پابەندكەر نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا