3 رۆژ پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه
سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییانه بنیات ده‌نێینه‌وه، كه له جه‌نگی ئه‌م دواییه‌دا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆردومان كران.
محه‌مه‌د ئیسلامی له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتر، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كراونه‌ته ئامانج دووباره بنیات ده‌نێینه‌وه، وتیشی: شتێكی سروشتییه دامه‌زراوه‌كان له كاتی هێرشدا زیانیان پێ بگات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه زانست و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی ڕه‌گێكی به‌یه‌كدا چوو و قوڵی له‌مێژووی ئێران‌دا هه‌یه.
ئیسلامی ڕایشیگه‌یاند: ڕیژه‌ی پیتاندن، كه ڕای گشتی و ڕاگه‌یاندن باسی لێوه ده‌كه‌ن، سیاسییه‌كان و سه‌ركێشه‌كان و دوژمنه‌كانمان به‌مه‌به‌ست ده‌یوروژێنن، وه زیادكردنی ڕێژه‌ی پیتاندن به واتای پێویستی به تایبه‌تمه‌ندكردنی بۆ چه‌ك نایه‌ت، وتیشی: پێویستیمان به پیتاندنێًكی باڵاتر بۆ ئامێره تایبه‌ته‌كانمان بۆ پێوانی ورد هه‌یه.
ئیسلامی وتیشی: هیچ كه‌سێك ئه‌و ماددانه‌مان پێ نافرۆشێت و ئێمه چه‌ندین ساڵه له‌ژێر گه‌مارۆداین، هه‌روه‌ها وتی: ئێمه پێویستیمان به‌و ئامێرانه بۆ سیستمی ئاسایشی ناوه‌كی و ئه‌و كاره هه‌ستیارانه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا ناوه‌كییه‌كان پێویسته هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە