2 رۆژ پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

داوایەکى مەحمود عەباس لەبارەى چەکدانانەوە ئیدانە دەکرێت

پەیام 

مەحمود عەباس داوای چەكدانانی لە حەماس كرد و ئەو گرووپە بەرگریكارەش وەڵامی دایەوە

دوای ئەوەی مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین لە وتاری كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكان داوای چەكدانانی لە بزووتنەوەی حەماس كرد، ئەو بزووتنەوەیە ئیدانەی داواكارییەكەی كرد و ڕایگەیاند، تەنیا بە یەكگرتن و كۆدەنگی و  پڕۆژەیەكی نیشتمانییەوە داگیركارییەكانی زایۆنی ڕادەگیردرێت.

بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاند، "چەكهـەڵگرتن و بەرگریكردن بەرپرسیارێتی و شەرعییەتێكە لەلایەن گەلەوە بە گرووپە چەكدارییە بەرگریكارەكان دراوە، مافی گەلی فەلەستینە، كە دژی داگیركاری و دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی بەرگری لە خۆی بكات، ئەوەش لە یاسا و میساقە نێودەوڵەتییەكاندا پەسەند كراوە".

حەماس راشیگەیاندووە، ئێمە بە هەموو شێوەیەك داواكاریی مەحمود عەباس بۆ چەكدانان و گێڕانەوەكانی قەوارەی زایۆنی ڕەتدەكەینەوە، جەختیشی لەوە كردوەتەوە كە حەماس نایەوێت لە پاش جەنگ ڕۆڵی لە دەسەڵاتی كەرتی غەززەدا هەبێت.

مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین، دوای ئەوەی ڤیزای ئەمریكای پێ نەدرا، لە ڕێگای ڤیدیۆكۆنفرانسەوە وتارێكی لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان خوێندەوە و رایگەیاند، حەماس لە حەوتی ئۆكتۆبەر هاووڵاتی ئیسرائیلی كوشتووە و خەڵكی مەدەنی بەدیل گرتووە، هەروەها داوای لەو گرووپە بەرگریكارە كرد چەكەكانیان ڕادەستی دەسەڵاتی فەلەستین بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە یادی شەڕی هەشت ساڵەدا نمایشێكی سەربازی بە چەكی قورس ئەنجام دا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەلامارەکانى سەر غــ.ەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش دەیان کەسى دیکە شەهیدبوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاریجانی: سزاكان كارا بكرێنەوە، ئێران هاووكارییەكانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕادەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوایەکى مەحمود عەباس لەبارەى چەکدانانەوە ئیدانە دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژی فەڵەستینییەكان 721 ڕۆژە داگیركاری و پێشێلكاری بەردەوامە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ ٢١ خاڵی بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە داوەتە سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانمان نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌

سەرەتا