3 رۆژ پێش ئێستا
205 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه ده‌كات
په‌یام
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی پڕۆگرامی ناوكی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات
وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیاره چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی بڵاوبكاته‌وه، كه گوایه په‌یوه‌ندییان به پڕۆگرامی ناوكی ئیسرائیل و ئه‌و زانایانه‌وه هه‌یه كه تێیدا به‌شدارن.
ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی نێوان تاران و ته‌لئه‌بیب زیاتر ده‌بن و پێشبینی ده‌كرێت كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی لێبكه‌وێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیسماعیل خه‌تیب، وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران، قه‌واره‌ی زایۆنی به "چه‌ته‌یه‌كی تاوانبار" ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه، زانیاری پێشوه‌خته له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی چه‌كداركردنی ناوكی، نوێكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌خۆده‌گرن.
هه‌روه‌ها خه‌تیب ڕایگه‌یاند كه ناوی زانایان، به‌ڕێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌كان و كارمه‌ندانی پڕۆگرامه‌كانی چه‌كی ناوكی ئیسرائیلی تێدایه.
وه‌زیری ئاسایشی ئێران دووپاتی كرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له بنكه‌كانه‌وه بۆ ناو ئێران به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه و به گه‌نجینه‌یه‌كی زانیاری وه‌سفی كردن كه ملیۆنان لاپه‌ڕه له‌خۆده‌گرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فراوان دروست بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕاستیی یان وردبینیی زانیارییه‌كانی ناو به‌ڵگه‌نامه‌كان پشتڕاست بكرێته‌وه. شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران ئاستێكی نوێی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە