09/07/2026 548 جار خوێنراوەتەوە

کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

 

بێرلوجی کۆلینای سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)، وەڵامی ڕەخنەکانی سەبارەت بە یاریی نێوان میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە.

کۆلینا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" سەرەتا  وتی: کەس ناتوانێت بڵێت ناوبژیوانیی فیفا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ کەس یان دامەزراوەیەک و ناوبژیوانان بڕیاری بێلایەنانە دەدەن و وەک یاریزان و ڕاهێنەران دەیانەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەن.

کۆلینیا وتیشی: "سەپاندنی تۆمەتی بێ بنەما جێگەی نابێتەوە لە وەرزشی ئێمەدا و دەبێتە هۆی درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ناوبژیوانان و خێزانەکانیان.

کۆلینا ڕۆڵی تەکنەلۆژیای ڤاری ڕوون کردەوە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆڵەی کرد کە مستەفا زیکۆ بۆ میسڕی تۆمار کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد، ڤار دوای هەر گۆڵێک قۆناغی یاریکردن لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکەوە دەپشکنێت، ئەگەر هەڵەیەک هەبێت و کاریگەریی لەسەر گۆڵەکە هەبووبێت، ناوبژیوان ئاگادار دەکرێتەوە، لە یاریی ئەرجەنتین و میسڕ، مەروان عەتیە (یاریزانی ژمارە ١٩ی میسڕ) بە ڕوونی پێی ناوە بەسەر پێی لیساندرۆ مارتینێزدا، هەڵە هەر هەڵەیە، چ ئاشکرا بێت یان نا، ئەگەر ناوبژیوان نەیبینێت، ڤار دەستوەردان دەکات.

سەبارەت بەو لێدانە سزایەی کە محەمەد سەڵاح داوای دەکرد، کۆلینا دەڵێت: ئەو حاڵەتەی لە نێوان محەمەد سەڵاح و جولیان ئالڤارێز ڕوویدا، هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبوو، بەرگریکارەکە سەرەتا بەری لە تۆپەکە کەوتووە و پاشان بەریەککەوتنی ئاسایی تۆپی پێ دروست بووە، بۆیە لێدانی سزا هەژمار ناکرێت.

کۆلینا لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە سەرۆکی فیفا جیانی ئینفانتینۆ، هەمیشە پشتگیریی تەواوی سەربەخۆیی و دەستپاکی لێژنەی ناوبژیوانانی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل لە مەشقەکان دابڕان

  • پێش 1 هەفتە

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • پێش 2 هەفتە

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

سەرەتا