پێش 2 هەفتە 529 جار خوێنراوەتەوە

چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

چوار یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردن لەگەڵ جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدن.

 ڕۆژنامەی ناسیۆناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، چوار یاریزانی بلاوگرانا دژی گرێبەستکردن لەگەڵ ئالڤارێزن، دوان لەوانە ڕافینیا و فێران تۆرێسن پێیانوایە هاتنی ئەم یاریزانە ئەرجەنتینییە مەترسییە بۆ سەر پێگەکەیان لە پێکهاتەی تیپەکەدا.

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوو یاریزان گاڤی و پێدریش ناڕازین لە گرێبەستکردن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز، چونکە ئەم دوو یاریزانە نزیکن لە فێران تۆرێس و لە چەندین بۆنەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوبراو دەربڕیوە.

ڕافینیا پێیوایە بەرشەلۆنە پێویستی بە خەرجکردنی 150 ملیۆن یۆرۆ نییە بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز، بەتایبەت دوای گواستنەوەی کەریم ئادیمی و ئەنتۆنی گۆردۆن.

سەرچاوەکە ڕوونکردنەوەی داوە کە ڕاهێنەر هانسی فلیک و بەڕێوەبەری وەرزشی ديكۆ پێیان وایە نرخی ئالڤارێز زۆر زیادەڕۆیی تێدا کراوە و پێیان باشترە یاریزانێکی کەمتر تێچوو بگوازنەوە، بەڵام ئەمە ڕای سەرۆک خوان لاپۆرتا نییە، کە گواستنەوەی ئالڤارێز بە کارێکی لەپێشینە دەزانێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا