پێش 2 هەفتە 388 جار خوێنراوەتەوە

سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دڵتەنگیی خۆی دەربڕی، بەڵام جەختی کردەوە کە شانازی بە یاریزانەکانییەوە دەکات و هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەیان ناهێنێتەوە.

لە لێدوانێکدا دوای شکستکەیان سکالۆنی وتی: ئێمە لە کاتی بردنەوەدا گەورەین، دەبێت لە کاتی شکستیشدا بە هەمان شێوە گەورە بین. یارییەکەمان دۆڕاند و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هەموو ئەو ماندووبوونەی بۆ گەیشتن بە ئێرە کێشاومانە، لەبیری بکەین.

ڕاهێنەرەکەی تانگۆ وتیشی: سوپاسی یاریزانەکانم و هاندەران دەکەم، ئێمە هەموو توانای خۆمان بەکارهێنا کاتێک یاریزانەکان هەموو شتێک دەبەخشن، دەبنە نموونەیەکی نایاب بۆ جەماوەر و بۆ وڵاتەکەمان.

لە کۆتایدا سکالۆنی دەڵێت: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە و من یادی خاوەن پلەی دووەمەکان دەکەمەوە، چونکە گەیشتن بە ئێرە پێویستی بە هەوڵێکی بێسنوور هەیە، ئارەزوومان دەکرد ببەینەوەو ببینە پاڵەوان، بەڵام تاکە وشەیەک کە ئێستا هەمبێت سوپاسگوزاری و خەمە، کاتێک یاریزانەکان بەم شێوەیە هەموو توانای خۆیان پێشکەش دەکەن، زۆر قورسە لۆمەیان بکەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 40 خولەک پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا