2 کاتژمێر پێش ئێستا 172 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ جواو کانسێلۆ گەیشتە ڕێککەوتن بۆ مانەوە و هیلالیش داواکارییەکانی کەم دەکاتەوە.

 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاماژەی بەوە کردووە کە جواو کانسێلۆ دەیەوێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات دوای کۆتایی هاتنی بەشدارییەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال لە مۆندیالدا.

سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە بەرشەلۆنە پێشوەختە لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز و کانسێلۆ وەرزی ڕابردوو بە شێوەی خواستن لە هیلالەوە لە بەرشە یاری کردووە.

لە ئێستادا گفتوگۆکان لەگەڵ یانەی هیلال چڕبوونەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە، دوای ئەوەی یانە سعوودییەکە داواکارییە داراییەکانی لە 15 ملیۆن یۆرۆوە بۆ نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ (بە گۆڕانکارییەکانیشەوە) کەمکردووەتەوە.

کانسێلۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە پشووی وەرگرتووە، هیوادارە پێش کاتی گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی هیلال گرێبەستەکەی یەکلا ببێتەوە، تاوەکو ڕاستەوخۆ بچێتە بەرشەلۆنە و ڕەنگە پەیوەندی بە کەمپی مەشقی تیپەکەوە لە ئینگلتەرا بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

سەرەتا