پێش 3 هەفتە
680 جار خوێنراوەتەوە
گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
فرێنکی
دی یۆنگی هۆڵەندی بەهۆی پێکانێکی قورسەوە سەرەتای وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە لەدەست
دەدات،.
ڕۆژنامەی
"مارکا"ـی ئیسپانی ڕایگەیاندووە فرێنکی دی یۆنگ تووشی پێکانێکی بەهێز
بووە لە ئەژنۆیدا و تا ئێستاش دەستنیشانکردنی کۆتایی بۆ پێکانەکەی نەکراوە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە کە یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ڕۆژانی داهاتوودا پشکنینی
پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا، دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە بەرشەلۆنەدا هەیە بەهۆی
ئەوەی دوور نییە دوورکەوتنەوەی دی یۆنگ تاکو چوار مانگ بخایەنێت.
تا
ئێستا یانەکە هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە دەستنیشانکردنی پێکانەکەی دی یۆنگ
یان ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دۆخەکە جێگەی دڵنیایی
نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە