3 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێش ڕووبەڕبوونەوەی مەغریب پێشبینی
دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات.
ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی ڕوونی کردەوە کە هەلی
بەشداریکردنی ئۆرلین چوامینی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەرەنسا، لە یارییەکەی ڕۆژی
پێنجشەممە بەرانبەر مەغریب زۆر کەمە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە چوامینی ڕۆژی دووشەممە
بە شێوەیەکی تاکەکەسی ڕاهێنانی کردووە. و هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە دیشامپ، ڕاهێنەری
فەرەنسا، ئەگەری بەشداریکردنی دژی مەغریب بەتەواوی ڕەتنەکردووەتەوە، بەڵام ئامادەبوونی
لە یارییەکەدا زۆر دوورە.
چوامینی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی هەینیدا هەستی بە ناڕەحەتی
لە ماسولکەی ڕانیدا کرد و ئەمەش وایکرد لە یارییەکەی پاراگوای بەشداری نەکات و
ئێستا ئامادەبوونی بەرانبەر مەغریب گومانی زۆری لەسەرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە