29/09/2025 322 جار خوێنراوەتەوە

هەرێمێكی ئەڵمانیا ڕۆژانی جەژنی بە پشووی مسوڵمانان دیاریی كرد

پەیام 

هەرێمێكی وڵاتی ئەڵمانیا ڕۆژانی جەژنە ئیسلامییەكانی وەك پشوو بۆ مسوڵمانان دیاریی كرد.

دوابەدوای ڕێككەوتنی حكومەتی ناوچەیی و ڕابیتەی ناوەندە كەلتوورییە ئیسلامییەكان، ڕۆژى یەكشەممە 28ى 9ى 2025، هەرێمی (شلیسیفیگ هۆڵشتاین) ئەوپەڕی باكووری ئەڵمانیا بڕیاری دیارییكردنی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و قوربانی بۆ مسوڵمانان بە پشوو دەركرد.
 
بڕیارەكە قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامییەكان دەگرێتەوە و هەمان بنەمایە، كە بۆ شوێنكەوتووانی ئایینەكانی دیكەیش كاری پێ دەكرێت و دەتوانن لەو ڕۆژانەدا نەچنەوە سەر كار.

لەوبارەوە ڕۆژنامەی (كیلەر ناخریشتن)ی ئەڵمانی لە وەزیری فێركردنی هەرێمی (شلیسیفیگ هۆڵشتاین) گواستیەوە "مسوڵمانان بەشێكن لە كۆمەڵگەكەمان، ئەوەش بەڵێنێكە لە ڕێككەوتنەكەماندا جەختی لێ دەكەینەوە".

بەپێی زانیارییەكان، ڕێككەوتنەكە تەنیا پشووەكان ناگرێتەوە، بەڵكو ماف بە ڕابیتەی ناوەندە كەلتوورییە ئیسلامییەكان دەدات خۆی ناوەندە فێركارییەكان و كەلتوورییەكان بەڕێوە ببات و ڕاهێنان بە پێشنوێژ و وتارخوێن بكات.

هەر وەك ئەگەری ڕێككەوتنەكە لە ماوەیەكی دووردا ڕێگە لەبەردەم خوێندنی وانەی ئایینیش لە قوتابخانەكاندا بكاتەوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا نزیكەی پێنج ملیۆن و 600 هەزار مسوڵمان لەو وڵاتە دەژین و 2600 یەكێتی و كۆمەڵەی ئیسلامییش هەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

سەرەتا