10 کاتژمێر پێش ئێستا
223 جار خوێنراوەتەوە
دادگای سووریا بە ئامادەنەبوون بڕیارێكی بۆ دەستگیركردنی بەشار ئەسەد دەركرد
پەیام
دەسەڵاتی دادوەری سووریا لە پاشخانی ڕووداوەكانی 2011ی درعا بە ئامادەنەبوون بڕیارێكی دەستگیركردنی دژی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی وڵاتەكە دەركرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ دادوەری لێكۆڵینەوەی حەوتەم لە دیمەشقی پایتەخت، بەشێوەی ئامادەنەبوون فەرمانێكی دەستگیركردنی دژی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی هەڵهاتووی سوریا دەركرد ئەوەیش لە پاشخانی ڕووداوەكانی 23ی تشرینی دووەمی 2011ی شاری درعا، كە بە سەرەتای هەڵگیرسانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان دادەنرێت و پاشان بۆ شۆڕشی چەكداری گۆڕا و چەند ساڵێكی خایاند.
لە بڕیارەكەی دادگادا، بەشار ئەسەد تۆمەتبار كراوە بە كوشتنی بە ئەنقەست و ئەشكەنجەدانێك كە بووەتە هۆی مردن و زەوتكردنی ئازادییەكان.
هەروەها گەیشتنی بڕیارەكە بە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپووڵ و بەدواداچوونی نێودەوڵەتی لە خۆدەگرێت بە پشتبەستن بە سكاڵای قوربانیانیش جەخت لەوە كراوەتەوە، كە بەدواداچوونە یاساییەكان بۆ دادگاییكردنی تۆمەتبارانی تاوانەكانی ڕژێمی پێشوو بەردەوام دەبن.
ئەمە و لە 8ی كانوونی یەكەمی 2024 بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا بەشێوەیەكی لەناكاو دوای چەند ڕۆژێك لە سەرهەڵدانەوەی شۆڕشە چەكدارییەكان، وڵاتەكەی بەرەو مۆسكۆ بەجێهیشت و ئۆپۆزسیۆن سوریاى كۆنتۆڵكرد، ڕووسیاش ڕایگەیاند، بەهۆكاری مرۆیی مافی مانەوەی لە وڵاتكەیدا بە ئەسەد بەخشیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە