10 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

لەبەر پشتگیریی فەڵەستینییەکان، ئەمریكا ڤیزەی سەرۆكی كۆڵۆمبیای هەڵوەشاندەوە

پەیام 

دوای ئەوەی سەرۆكی كۆڵۆمبیا پاڵپشتیكردنی وڵاتەكەی بۆ گەلی فەڵەستین و بەتایبەت دانیشتووانی كەرتی غەززە دەربڕی، ئەمریكا ڤیزای سەرۆكی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس، هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیای ئاشكرا كرد و پاساوی ئەو هەنگاوەیشی بە ڕەفتاری "هاندان و هەڵەشانە"ی سەرۆكی ئەو وڵاتە هێناوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ: سەرۆكی كۆڵۆمبیا سەربازانی ئەمریكی بۆ یاخیبوون و بەكارهێنانی توندوتیژی هان داوە.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت، دوێنێ، هەینی سەرۆكی كۆڵۆمبیا بەشداری یەكێك لە خۆپیشاندانەكانی شاری نیویۆركی ئەمریكاى كرد و پشتیوانی خۆی و وڵاتەكەی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند، دواتریش داوای لە خۆپیشاندەران كرد هەمان هەڵوێستیان هەبێت.

لەمیانی خۆپیشاندانەكەدا سەرۆكی كۆڵۆمبیا ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات بەهەموو مانایەك كۆمەڵكوژییە و ئامانج لێی كۆتاییهێنانە بە گەلی فەڵەستینی.

لە وتارەكەشیدا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا سەركۆنەی كۆمەڵكوژییەكانی قەوارەی زایۆنی كرد و داوای كرد هێزی هەموو ئەو وڵاتانە دژی كۆمەڵكوژی كەرتی غەززەن كۆ بكرێتەوە بۆ ئەوەی كۆمەڵكوژی كۆتایی بێت و فەڵەستین ئازاد بكرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زیندانێكی ئیكوادۆردا توندوتیژی ڕوویدا و دەیان كورژاو و برینداری لێكەوتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای سووریا بە ئامادەنەبوون بڕیارێكی بۆ دەستگیركردنی بەشار ئەسەد دەركرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبەر پشتگیریی فەڵەستینییەکان، ئەمریكا ڤیزەی سەرۆكی كۆڵۆمبیای هەڵوەشاندەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و ڕووسیا ڕێكەوتنێكیان بۆ بنیاتنانی چوار وێستگەی ئەتۆمی واژوو كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمەبەستى پاڵپشتیكردنی بەپەلەی دارایی بۆ فەڵەستین 12 وڵات هاوپەیمانێتییەكیان ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زۆرینەی شاندی وڵاتان لە كاتی وتارەكەی نەتەنیاهوودا هۆڵەكەیان جێهێشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی میلیشیا چەكدارەكانی عێراقی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چەند گرووپێك لە ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا ڕق و كینە دژی كۆچبەران بڵاودەكەنەوە

سەرەتا