8 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
لە زیندانێكی ئیكوادۆردا توندوتیژی ڕوویدا و دەیان كورژاو و برینداری لێكەوتەوە
پەیام
دەسەڵاتدارانی ئیكوادۆر بڵاویان كردووەتەوە ئاڵۆزی لە نێوان مافیاكانی ماددە هۆشبەرەكان لەناو زیندانی شاری گوایاكیلی كەناراو ڕوویداوە و بەهۆیەوە لاینكەم 17 كەس گیانیان لەدەست داوە، كە ئەوە دووەم ڕووداوی هاوشێوەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا لە وڵاتەكەدا.
پۆلیسی ناوخۆی ئیكوادۆر بڵاوی كردووەتەوە، ڕووداوەكە دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە بەردەم كۆمەڵگەی زیندانی گوایاس ڕوویداوە و توندوتیژی بەرفراوانی بەدوادا هات و بەهۆیەوە تیمە ئاگركوژێنەوەكان بۆ شوێنەكە بانگ كران.
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاو كراونەتەوە، تەرم لەسەر زەوی زیندانەكە بەدی دەكرێت، كە هەندێكیان سەریان لێبووەتەوە و بەشێكی زۆریش لە زیندانیان چەقۆ و زیانی جەستەییان بەركەوتووە و خێزانی زیندانیان بەدوای چارەنووسی كەسوكاریان دەگەڕێن.
ئەو ڕووداوە دوای دوو ڕۆژ لە كوژرانی 13 زیندانی و پاسەوانێكى زیندانێكی دیكەی باشووری رۆژاوای ئیكوادۆر دێت، كە تێیدا زیندانییەكان چەكیان بەكار هێناوە و هەندێكیشیان هەڵهاتن.
زیندانەكانی ئیكگوادۆر ڕووداوی لەم شێوەیە ناوەناوە بەخۆوە دەبینن بەوپێیەی كەوتووەتە نێوان دوو گەورەترن وڵاتی بەرهەمهێنی كۆكاینەوە كە كۆڵۆمبیا و پیرۆیە، بەپێی خەمڵاندنەكانی حكومەت، زیاتر لە 70%ی كۆكاینی بەرهەمهێنراو بە كەناراوەكانی ئیكوادۆردا تێدەپەڕن كە دانیشتوانەكەی تەنیا 17 ملیۆن كەسە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە