15 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و ڕووسیا ڕێكەوتنێكیان بۆ بنیاتنانی چوار وێستگەی ئەتۆمی واژوو كرد
پەیام
ئێران و ڕووسیا ڕێكەوتنێكی ئەتۆمییان بۆ بنیاتنانی چوار وێستگەی ئەتۆمی لە باشووری ئێران واژوو كرد.
ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاوی كردەوە، هەریەكە لە كۆمپانیاكانی هورمزی ئێرانی و ڕووم ئەتۆمی ڕووسی، ڕێكەوتنێكیان بە بەهای 25 ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانی چوار وێستگەی ئەتۆمی لە باشووری ئێران واژوو كردووە.
وەك ئەوەی میدیا ئێرانییەكە بڵاوی كردەوەتەوە، بەپێی ڕێكەوتنەكە كۆمپانیا ڕووسییەكە چوار وێستگە ئەتۆمییەكە بە پێشكەوتنی جیلی سێیەم بنیات دەنێت، كە دووانیان یەكەی سێیەم و چوارەمی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهرە، كە لەلایەن كۆمپانیا ڕووسییەكەوە كاری تێدا دەكرێت.
هەروەها دوو وێستگەكەی دیكە لە پانتایی 500 هێكتار زەوی لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران دروست دەكرێت و شوێنی بۆ دیاریكراوە و لەلایەن كۆمپانیا ڕووسییەكەوە كۆی ئامێر و تەكنۆلۆژیا پێویستییەكانی بۆ دابین دەكرێت.
ئەلێكسی لیخاتشۆف، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ڕووی ئەتۆم، رایگەیاند، وێستگە ئەتۆمییەكان لەسەر بنەمای ڕێكەوتنێكی كۆمپانیا ئێرانییەكان و ڕووسییەكان دروست دەكرێن و هەردوو وڵات لە بواری ئەتۆمی ئاشتیانە هەماهەنگی دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە