01/10/2025 436 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا: سه‌ربازه‌كانمان له‌ عێراق ده‌كشێنینه‌وه‌

په‌یام

شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، "بە بڕیاری سەرۆک و بەگوێرەی کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا و عێراق، ئەمریکا و هاوبەشەکانی ئەرکی سەربازی خۆیان لە عێراق كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کەمکردنەوە "ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی هاوبەشمانە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەنگاوێکە بەرەو گواستنەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی بەردەوامی نێوان ئەمریکا و عێراق، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا، دەستووری عێراق و ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هاوبەشییە بریتی دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایشی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هەروەها توانای عێراق بەرزدەکاتەوە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و وەرگرتنی ڕۆڵی خۆی. هه‌روه‌ها حکومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی هاوپەیمانی".

لە کۆتایی مانگی ئابدا، چه‌ند كاروانێك له‌ هێزەکانی ئەمریکا بنکەکانیان لە عێراق به‌جێهێشت، لەنێویاندا بنكه‌ی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و کەمپی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا. پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی سنووردار لە سەربازەکانی ئه‌مریكا وه‌ك ڕاوێژکار بمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا