01/10/2025 316 جار خوێنراوەتەوە

کەشتیگەلی جیهانیی خۆڕاگری: بەردەوامین و نزیك دەبینەوە


کەشتیگەلی جیهانیی  خۆڕاگری، کە بە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بەرەو غەززە بەڕێکەوتووە، نزیک دەبێتەوە لە سنووری ١٢٠ میلە دەریاییەکە.
لە پۆستێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی کەشتیگەلی جیهانیی  خۆڕاگری بڵاوکراوەتەوە، زانیاری سەبارەت بە گەشتەکە بڵاوکراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی چوونی کەشتیگەلەکە بەرەو غەززە کراوە و، هاتووە: "نزیک دەبینەوە لە سنووری ١٢٠ میلە دەریاییەکە کە لە نزیکی ئەو ناوچەیەیە کەشتیگەلەکانی پێشوو ڕادەگیران و هێرشیان دەکرایە سەر".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چەند کەشتییەکی نەناسراو لە هەندێک لە کەشتییەکانی ناو کەشتیگەلەکە نزیک بوونەتەوە و هەندێکیان لایتەکانیان کوژاندووەتەوە و هاتووە: "بەشداربووان بۆ خۆئامادەکردن بۆ دەستوەردان، ڕێکارەکانی ئاسایشیان جێبەجێ کردووە. کەشتییەکان ئێستا لە کەشتیگەلەکە جیابوونەتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستمان لەبارەی دانوستانەکانەوە نییە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتى تورکیا کۆ دەبێتەوە و پرسى پەکەکە و کچە کوردێک لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەر ئەمریکا جدی بێت لە دانوستانەکاندا؛ شاندێک دەنێرینە پاکستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند

سەرەتا