4 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
لاریجانی: حـزبـوڵـڵا لەناونەچووە و دەتوانێت هاوكێشەكان پێچەوانە بكاتەوە
پەیام
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت، حزبوڵڵا بەهێزە و دەتوانێ هاوكێشەكان هەڵبگێڕێتەوە.
عەلی لاریجانی ڕایگەیاندووە، نكۆڵی لەوە ناكرێت، كە حزبوڵڵای لوبنانی گورزێكی بەهێزی بەركەوت بە تیرۆركردنی حەسەن نەسڕوڵڵا، كە ڕێبەری بوو بەڵام ئەم بزووتنەوەیە نەك لەناو نەچووە بەڵكو بەهۆی فیكر و بەرنامە بەرەنگارییەكەیەوە تواناكانی زیاد بووە.
لاریجانی دەڵێت: هێشتا حزبوڵڵا توانای هەیە هاوكێشەكان پێچەوانە بكاتەوە و هەڵبگێڕێتەوە بەڵام ئێستا بێدەنگیی هەڵبژاردووە هەرچەندە ڕێككەوتنی ئاگربەست پێشێل دەكرێت و قەوارەی زایۆنی دەستدرێژی دەكات.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕاشیگەیاندووە: نەبوونی چالاكی و نەجوڵانی حزبوڵڵا لەئێستادا پەیوەندیی بەوەوە هەیە، كە نایەوێت ڕێككەوتن و ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بشكێنێت بەڵام دەتوانێت ڕێڕەوی ڕووداوەكان بگۆڕێت.
زیاتر لە ساڵێك بەسەر تیرۆركردنی حەسەن نەسڕوڵڵا لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە تێپەڕیوە و ئێستا پرسی داماڵینی چەك لە حزبوڵڵای لوبنانی پرسی گەرمی ڕۆژە. بەڵام ئەو هێزە شیعەیە هێشتا چەكدانان ڕەت دەكەنەوە و بەڵێنی بەردەوامیی بەرەنگاری دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە